بەدەست پێشخەری رێکخراوی لاوانی پێشڕەوی  کۆمەڵە و لاوانی ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانێكی بۆ پشتیوانی لە خەڵكی مەهاباد‌و رۆژهەڵاتی كوردستان لەهەولێر سازدرا.

رۆژی هەینی هەینی 18ی مانگی گولان لە بەردەم پاركی “شانەدەر”ی شاری هەولێر كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی بەرامبەر بە گیانلەدەستدانی “فەریناز خۆسرەوی” و پتشویانی لە خەڵكی شاری مەهاباد بەڕێوەچوو.

ئەو كۆبوونەوەیە كە كاتژمێر 5ی ئێوارە لە سەر بانگهێشتی “رێكخراوی لاوانی پێشڕەو” و “لاوانی ئازادیخوازی رۆژئاوای كوردستان” بەڕێوەچوو و تێیدا چەندین دروشم و وتار خوێندرایەوە.