هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە لێدوانێك بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت سەبارەت بە خرۆشانی خەڵكی شاری مەهاباد‌و باقی شارەكانی دیكەی كوردستان دەڵێت: سەرەڕای  هەڕەشەكردنی دەزگا ئەمنییەكانی رژیم‌و سوپای پاسداران لە هەڵسوڕاوانی كورد، ناڕەزاییەكانی خەڵك دژی رژیمی ئێران بەردەوام دەبێت.
بەدوای خۆكوشتنی فەریناز خوسرەوانی، كچە كوردی مەهابادی  بۆ پاراستنی كەرامەتی خۆی لەدەستی مامورێكی ئیتلاعات خۆكوشت، شەپۆلێكی ناڕەزایی مەهاباد‌و شارەكانی كوردستانی گرتەوە‌و لەمیدیاكانی كوردستان‌و جیهانیشدا دەنگی دایەوە.

رۆژنامەی بەناو بانگی شەرقولئەوسەت لە راپۆرتە هەواڵێكدا تیشكدەخاتەسەر ئەو ناڕەزاییانە‌و لەزاری هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە سكرتێری گشتیی كۆمەڵەوە دەنوسێت: هەڵسوڕاوانی كورد لەشارەكانی كوردستان رێكخەری ناڕەزایی‌و خۆپیشاندانەكان‌و شاری مەهاباد شاهیدی شەپۆلێكی رق‌و توڕەییە كە زۆرێك لەشارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی گرتوتەوە‌و لەم پەیوەندەشدا رژیمی ئێران لەزۆربەی شارەكان حاڵەتی نائاسایی راگەیاندوە‌و لەحاڵی ئامادەباشیدایە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی راپۆرتەكە لێرە كلیك بكە.