ئەمرۆ سێشەممە بەبەشداری ژمارەیەك لە حیزبە كوردییەكان‌و هەڵسوڕاوانی سیاسی لە وڵاتانی نورۆێژ و ئاڵمان خۆپیشاندانێك بەرێوەچوو كە تێیدا ژمارەیەك لەئەندامان‌و لایەنگرانی كۆمەڵە تێیدا بەشداربوون.
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ ئەندامان‌و لایەنگرانی كۆمەڵە بەشدارییان لە خۆپیشاندانێك لە شاری ئۆسلۆ كرد كەلەبەردەم باڵوێزخانەی كۆماری ئیسلامی رێكخرابوو.
بەشداربووانی خۆپیشاندانەكە كۆماری ئیسلامیان وەك تاوانباری سەرەكی خۆكوژی فەریناز خوسرەوی لە مەهاباد ئیدانەكرد‌و هاوپشتی خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانی مەهاباد‌و باقی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دووپات كردەوە.
هەروەها لە هەردوو شاری هانۆفێر‌و كۆڵنی ئاڵمان لەسەر بانگهێشتی حیزبە كوردستانییەكان دوو خۆپیشاندانی جەماوەریی سازكرا‌و ئەندامان‌و لایەنگرانی كۆمەڵە بەشدارییان تێدا كرد.
خۆپیشاندەران لە هەر دوو وڵات خوازیاری ئەوە بوون كە كۆماری ئیسلامی لە زووترین كاتدا بەندكراوانی ئەم دواییە ئازاد بكات.