رۆژی ١٣ی سێپتامبری ٢٠١٥ سیمینارێک لە سەر بابەتی گۆڕانکاریەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بزوتنەوەکانی کوردستان و داهاتووی، بە بەشداری نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە سیاسیەکان و هەروەها ڕوناکبیران و چالاکنی سیاسی لە aکۆپێنهاگ بەڕێوە چوو.

لە بەشی یەکەم لە لایەن هاوڕێ رەزا کەعبی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە تەواوی لە سەر بابەتەکە وتار پێشکەشی ئامادە بوان کرا و لە کۆتایی و بەشی دووهەم بە وڵامدانەوەی پرسیاری امادە بوان کۆتایی بە سمینارەکە هێنرا.

جێی ئاماژەیە سمینارەکە لە ئاستێکی بەرز و لە نێو كەشێكی سیاسی و ڕوناکبیرانەدا بەریوە چوو.