ئێوارەی رۆژی دووشەممە٣٠/١١/٢٠١٥ لە هۆڵی سەنتەری گەنجانی شاری کۆیە، لە ژێر دروشمی “کاتێک قەڵەمی شاعیر لە هەیبەتی شەهید چۆک دادەدات،دەبێتە چەکی دەستی پێشمەرگەش”، کەرنەڤاڵێکی ئەدەبی بەرێوە چوو کە نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە هەولێر لە سەر بانگهێشتی رەسمی بەرێوەبەرانی ئەو کەرنەڤاڵە هاورێ لەگەڵ شاعیران و نووسەران و بەرپرسانی حیزبی وئیداریی ناوچەکە ئامادەی بوو.

لەو ئێوارە کۆرەدا زیاتر لە ٢٠ کەس لە شاعیرانی شاری کۆیە و رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێعر و بابەتەکانیان بەشدارییان کرد و پێگە و کەسایەتی شەهید و پێشمەرگەیان بەرز نرخاند.
شایانی باسە ئەو ئێوارە کۆرە کە لە لایەن “سەنتەری گەنجانی کۆیە، خانەی کلتوری لەپزێرین، رێکخراوی یەکێتی لاوانی کوردستانی حیزبی شێوعی و رێکخراوی کوردستان فۆتۆ رێکخرابوو، سەعات ٥ی ئێوارە و بە خوێندنەوەی سروودێک بۆ رێزگرتن لە پلەوپایەی شەهیدانی کوردستان لە هوونراوەکانی “مامۆستا دوکتور ئەکرەم خامۆش” و بە دەنگی خودی شاعیر کۆتایی پێهات.