بەداخەوە ئاگادار کراینەوە ئەمرۆ 22ی خاكەلێوە کاک سەید ئەحمەدی عەلەوی نەسەب کەسایەتی زەحمەتكێش و خۆشناوی شارەکانی سنە و مەریوان و یار و دڵسۆزی کۆمەڵە بۆ هەمیشە مالئاوایی لە ژیان کرد.

کاک سەید ئەحمەد هەر لە سەرەتای هاتنەسەرکاری نیزامی ئیسلامی ئێران وەک کەسایەتیەکی دڵسۆزی کۆمەڵە بوو بە دۆستێکی جێگا متمانەی کۆمەڵە، خۆێ و بنەماڵەکەی هەمیشە خەمخۆری زەحمەتکێشان بوون.

کاک سەید ئەحمەد باوكی هاوڕێ ناسری عەلەوی نەسەب، کادری کۆمەڵەیە كە زیاتر لە ۱٠ ساڵی تەمەنی لەزیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدا بەسەربرد.

هەر بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لەكاك ناسر‌و لەبنەماڵە‌و دۆستانی كاك سەید ئەحمەد لە شارەکانی سنە و مەریوان دەكەین.

یادی بەرز و بەرێز بێت.
سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان