بەداخەوە ئاگادار كراینەوە رۆژی پێنجشەممە 2ی گوڵان خاتوو تەڵا شەبازی  دایكی سێ گیانبەختكردوی كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
دایە تەڵا سێ رۆژ پاش كۆچی دوایی كاك هەیبەت فەخرولعلەمایی هاوسەری لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
دایە تەڵا دایكی سێ گیابەختكردوی نێو ریزەكانی كۆمەڵە هاوڕێیان: مێهران، مێهرداد‌و بەختیار فەخرولعولەمایی بوو كە بە درێژایی تەمەنی پڕ لەشانازی بەردەوام یارمەتیدەری كۆمەڵە‌و رێبازی رۆژە شەهیدەكانی بوو.

بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە‌و كەسوكاری كاك هەیبەت‌و خەڵكی شاری سەربەزی سنە دەكەین‌و هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.

سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
5ی گوڵانی 1395- 23ی ئەپریلی