رۆژی چوارشەممە 5ی جۆزەردان، وەفدێكی كۆمەڵە بەسەرپەرستی هاوڕێ رەزا كەعبی، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەشداریی ئاهەنگی رۆژی نیشتمانی وڵاتی ئۆردون كرد.

وەفدی كۆمەڵە لەسەر بانگهێشتنی رەسمی كونسوڵخانەی ئوردۆن لە هەرێمی كوردستان بەشداری ئەو رێوڕەسمەبوون كە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.