رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٦ی مانگی مەی، کۆبوونەوەیەکی بەرینی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەموو پارچەکانی کوردستان لە دانمارک، بە بانگهێشت و سەرپەرشتیی کۆمیتەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دانمارک بەڕێوەچوو.

لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی ١٥ حیزب و لایەنی سیاسیی هەر چوار پارچەی کوردستان، بۆ باس و دیالۆگ سەبارەت بە کاری هاوبەش بۆ بۆنە و رێوڕەسمە کوردستانییەکان، بۆچوونەکانیان خستە بەر باس و لەسەر دانانی کۆمیتەیەکی کاری رێک کەوتن.

بەپێی رێککەوتنی هەموو لایەنەکان، کۆمیتەیەکی ٥ کەسی بە سەرپەرشتیی هاوڕێ ئەمین مارجی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمیتەی کۆمەڵە لە دانمارک، لەلایەن بەشداربووانی کۆبوونەوەکەوە هەڵبژێردرا. ئەم کۆمیتەیە ئەرکی دانانی پلانێکی کاریی ٦ مانگەی بۆ بەڕێوەبردنی هاوبەشی بۆنە و رێوڕەسمە کوردستانییەکان و ئاگادارکردنەوە و هاوئاهەنگ کردنی هەموو لایەنەکانی لە ئەستۆ دەبێت.

کۆمیتە و نوێنەرایەتیی ئەم حیزب و لایەنانە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد:

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان
حیزبی شیوعی کوردستان
پارتی سۆسیالیستی کوردستان
پارتیا ئازادیا کوردستان
پارتی کوردی سووریا
پارتی یەکێتی دیموکرات
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
پارتی دینوکراتی کوردستان سووریا
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە دانمارک (FKKD)
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی دانمارک (FEYKURD)