رۆژی چوارشەممە 26ی جۆزەردان، وەفدێكی كۆمەڵە بۆ پیرۆزبایی لە بەڕێز ئەدهەم بارزانی، سەردانی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسلێمانی كرد.

وەفدی كۆمەڵە كە لەلایەن هاوڕێ رەزا كەعبی سەرپەرستی دەكرا، لەلایەن وەفدی سەركرایەتی پارتی بە سەرپەرستی بەڕێز ئەدهەم بارزانی بەگەرمی پێشوازییان لێكرا.

هاوڕێ رەزا كەعبی لەلایەن كۆمەڵەوە پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی بەڕێز ئەدهەم بارزانی كرد‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەكار‌و ئەركەكانی لە دەڤەری سلێمانی.

هەر لەو دیدارەدا قسەوباسێك لەسەر بەشەكانی كوردستان‌و بارودۆخی ئێران‌و گرنگیی رۆژهەڵاتی كوردستان كرا‌و  هەردوو لا جەختیان لەسەر پەیوەندیی‌و هاوكاریی زیاتری حیزبە كوردستانییەكان كردەوە.

IMG_5522