پێشنوەرۆی ئەمرۆ 3ی پوشپەڕ (23-6-2016) وەفدێكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد.

وەفدی میوان بە سەرپەرستی بەڕێز: رێزان جاوید، هاوسەرۆكی كۆمەڵگەی دیموكراتی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان (كۆدار)، لەلایەن وەفدێكی كۆمەڵە بە سەرپەرستی هاوڕێ عومەر ئێخانیزادە سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە پێشوازییان لێكرا.

لەو دیدارەدا پاش قسەوباسێك لەسەر رووداوەكانی ناوچەكە‌و بارودۆخی ئێستای كورد لە هەر چوارپارچەكەی كوردستان، هەر دوو لا جەختیان لەسەر هاوكاری زیاتر‌و پتەوكردنی پەیوەندیەكانیان كردەوە.

كۆبوونەوەكە پاش نزیكەی 3 كاتژمێر كۆتایی پێهات‌و وەفدی میوان بەڕێزە بەڕێكران.