رۆژی یەكشەممە 23ی مانگی فێوریە، بە بۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی كۆمەڵە، كۆمیتەی سوئێدی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، بەبەشداری ژمارەیەك لە كادر‌و ئەندامان‌و دۆستان‌و لایەنگرانی رێوڕەسمێكی شكۆداریان لەو وڵاتە سازكرد.
رێوەڕەسمەكە سەرەتا بە سرودی بانگەواز، سرودی رەسمی كۆمەڵە دەستی پێكرد‌و دواتریش بۆ رێزگرتن لە یادی هەموو گیانبەختكراونی رێگای رزگاری كوردستان‌و هەموو گیانبەختكراوانی كۆمەڵە چەند ساتێك بێدەنگی راگەیەنرا.
دواتر هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادە، سكرتێری گشتی كۆمەڵە، بەم بۆنەوە قسەوباسێكی پێشكەش كرد. هاوڕێ عومەری لە قسەكانیدا بە ئاماژە بە هەلومەرجی ئێستای هەر چوارپارچەی كوردستان‌و جەختكردنەوە لەسەر  یەكڕیزی‌و یەكگرتووی زیاتر كرد بۆ كارابوون لەم هەلومەرجە.
هاوڕێ عومەری هەروەها باسی لە ئەگەری یەكگرتنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە گەڵ كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان كرد‌و پاڵپشتی خۆیب ۆ ئەم هەنگاوە دەربڕی‌و پێیوابوو كە وەها هەنگاوێك بە دڵنیاییەوە كاریگەر‌و جێگای دڵخۆشییە بۆ چارەسنوی خەڵكی كورد‌و كوردستان.
لەدوایین بەشی مەراسیمەكەشدا چەندین پەیامی پیرۆزبایی حیزب‌و لایەنە سیاسییەكان بە بۆنەی رۆژی كۆمەڵە خوێندرایەوە.