بەداخەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 19ی گەلاوێژ  هاوڕێ محەمەد عەبدوڵاهی، بەندكراوی سیاسی كورد لەگەڵ پێنج زیندانی دیكە لەزیندانی ورمێ لەسێدارەدران.

هاوڕێ محەمەد عەبدوڵاهی كە ماوەیەك پێشمەرگەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بوو، لە رۆژی 4ی خاكەلێوەی ساڵی 1389ی هەتاوی لە ناوچەی باخی شایەگانی شاری مەهاباد بەر تەقەی هێزەكانی ئیتلاعات كەوت‌و بە برینداری دەستگیر كرا.
محەمەد عەبدوڵاهی پاش دەستگیركردنی لەلایەن لقی یەكەی دادگای رژیم لە مەهاباد بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ كۆمەڵە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.

هاوڕێ محەمەد عەبدوڵاهی لەماوەی نزیكەی 6 ساڵ زیندان لەسیاچاڵەكانی كۆماری ئیسلامیدا، هەمیشە ورەی بەرز‌و خۆڕاگر بووە‌و سەرەڕای چەندین ئەشكەنجە‌و ئازار هەرگیز تەسلیمی دوژمن نەبوو.

بەداخەوە سەرلەبەیانی ئەمرۆ 19ی گەلاوێژ هاوڕی محەمەد عەبدوڵاهی لەگەڵ پێنج بەندكراوی دیكە بەناوەكانی “كامەران پورفت، توحید پورمێهری، ئەمیر عەزیز، جهانگیر رەزەوی زادە‌و جوبڕەئیل كەنعانی” لە زیندانی شاری ورمێ لەسێدارە درا.

بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵە سەرەخۆشی لەهاوسەر‌و بنەماڵە‌و كەسوكار‌و هاوڕێیانی كاك محەمەد عەبدوڵاهی دەكەین‌و لەسێدارەدانی هاوڕێ محەمەد‌و پێنج بەندكراوی دیكەی كورد بە توندی مەحكوم دەكەین.

سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
19ی گەلاوێژی 1395 – 9ی ئاگۆستی 2016