بە بۆنەی ماڵئاوای لە ژیانكردنی بەڕێز ئیسماعیل حەمی، رۆژی شەممە وەفدێكی كۆمەڵە لەسلێمانی سەردانی بارەگای حزیبی یەكێتی كوردی لەسوریا كرد.

رۆژی 30ی گەلاوێژ (20ی ئاگۆست) وەفدێكی كۆمەڵە بە سەرپەرستی عەتا ناسرسەقزی، ئەندامی كومیتەی ناوەندیی‌و بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵە لەسلێمانی سەردانی بارەگای حیزبی یەكێتی كوردی لەسوریا كرد‌و لەلایەن وەفدێك بەسەرپەرستی بەڕێز عەبدولباقی یوسف، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشوازییان لێكرا.

وەفدی كۆمەڵە پەیامی هاوخەمی سكرتێر‌و كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانی كردنی بەڕێز ئیسماعیل حەمی، سكرتێری پێشوو و ئەندامی مەكتەبی سیاسی حیزبی یەكێتی كوردی لەسوریا كرد كە لەشاری قامیشلۆ بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە گیانی لەدەستدا.