ئێوارەی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٤ی مانگی سێپتەمبر، نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک، کۆڕێکی وتار و شیعر خوێندنەوەی بۆ یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی بەڕێوەبرد.

هاوڕێ ئەمین مارجی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمیتەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دانمارک، بەشداریی لە یادەکەدا کرد و لەلایەن کۆمیتەی دانمارکی کۆمەڵەوە پیرۆزبایی یادی دامەزرانی پارتی لە بەڕێوەبەرانی کۆڕەکە کرد.