ئێوارەی رۆژی ١٧ی مانگی سێپتەمبر، سێمینارێکی سیاسی سەبارەت بە بارودۆخی کوردستانی باکوور لە دوای کوودەتاکەی تورکیا بەڕێوە چوو و کۆمیتەی کۆمەڵە لە دانمارک بەشداریی سێمینارەکەی کرد.

 

سێمینارەکە لەلایەن حیزبی ئێنهێدسلیستن لە پارلەمانی دانمارک بەڕێوەچوو و تێیدا نوێنەرانی هەدەپە حیزبی ئاشتیی گەلانی تورکیا، باسیان لە بارودۆخی کوردستانی باکوور و هێزە سیاسییەکانی کرد لە دوای روودانی کوودەتای سەربازی لە تورکیا.

کۆمیتەی کۆمەڵە لە دانمارک لەلایەن بەڕێوەبەرانی سێمینارەکەوە بانگهێشت کرابوو و هاوڕێ کاوە فتووحی لەلایەن کۆمیتەی دانمارکەوە بەشداریی لە سێمینارەکەدا کرد.