هاوڕێ کەریمی، رۆژنامەوان و چالاکی فەرهەنگی و برای گیانبەختکردووان تەها کەریمی، سینماکاری بەناوبانگ و، ئومید کەریمی فۆتوگرافەر و کامەرامان ماڵئاوایی له ژیان کرد.

زۆر به داخەوە هاوڕێ کەریمی، رۆژنامەوان و چالاکی فەرهەنگی خوێندکاری قۆناغی کۆتایی ماستەری زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی دێهلی لە وڵاتی هیندوستان، رۆژی پێنجشەممە بە هۆی وەستانی دڵەوە گیانی سپارد و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی له ژیان کردوە. ‌هاوڕێ کەریمی برای گیانبەختکردووان تەها کەریمی سینەماکاری بە ناوبانگ و تێکۆشەری چپ و دۆست و هاوڕێ کۆمەڵە کە ساڵی ۲٠۱۳ بە رووداوی دڵتەزێنی هاتوچوو لە ناو شاری سلێمانی گیانی له دەستدا و هەروەها برای ئومید کەریمی فۆتۆگرافەر و کامێرامانی تەلەفزیۆنی کەی ئێن ئێن لە ساڵی ۲٠۱٤ به هۆی وەستانی دڵ لە کوردستانی باشور گیانی سپارد.

له ماوەێ سێ ساڵدا مەرگی سێ برا، سێ کەسایەتی خۆشناوی خەڵک، سێ هونەرمەند و سێ روڵەی وشیار خەسارێکی زۆر زۆر گەورەیە به تایبەت بۆ دایک و باوکیان و هەمو بنەماڵەیان و هەروەها خەسارێکی زۆر گەورەیە بۆ کۆمەڵگای ئێمە که تینوی روڵەی وشیار و کارزان و چالاک و خەباتکارە.

له لایەن خۆمانە زۆر به داخەوەین و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان پێشکەش به خانەوادەی کەریمی و به تایبەت عادڵە خانمی دایکیان و کاک ئەحمەدی باوکیان و هەمو خەڵکی شاری بانە و هاوڕێیان و دۆستانیان دەکەین.

ناو و یادیان بەرز و بەرێز بێت.

کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٥
٢٤ سپتامبر ٢٠١٦

 

3233