رۆژی 24ی سێپتامبر حیزبی دیموكراتی كوردستان سمینارێكی سیاسی بە بەشداری بەڕێز مەلا عەبدوڵا حەسەن زادە لە شاری بیل لە وڵاتی سویس بەڕێوەبرد كە تێیدا نوێنەری كۆمەڵە بەشداربوو.

سمینارەكە كە نوێنەرانی چەندین پارت‌و رێكخراوی سیاسی تێیدا بەشداربوون، هاوڕێ كامەران محەمەدی پەیامی كۆمەڵەی بە بۆنەی شەهیدبوون دوو پێشمەرگەی دیموكرات (ئازاد ئالی ‌و ئەمیر قادریان) خوێندنەوە‌و لە پەیامەكەیدا جەختی لەسەر پێویستی هاودەنگی لایەنەكان كردەوە.