دوێنێ شەممە خۆپیشاندانێك لە شاری یوتوبۆری سوید بۆ پشتیوانی لە هاوسەرۆكان‌و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) بەرێوەچوو.
لەخۆپیشاندانەكەدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان تێیدا بەشداربوون، كردەوەكانی رژیمی توركیا مەحكوم كرا‌و خوازیاری ئازاد كردنی هاوسەرۆكانی هەدەپە‌و ئەندامانی پەرلەمانی ئەو پارتە بوون.
رۆژی هەینی رابردوو لە هێرشێكی هێزەكانی پۆلیس هەریەك لە سەلاحەدین دەمیرتاش‌و فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكانی هەدەپە‌و ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەو حیزبە دەستگیركران.