رۆژی شەممە 12/11/2016، ئەندامانی كۆمەڵە لە شاری یوتوبۆری سوید بەشدارییان لەخۆپیشاندانێكدا كرد كە دژ بە دەستگیركردنی هاوسەرۆكان‌و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) رێكخرابوو.
هەر هەمان رۆژ لە شاری مانچستر لە وڵاتی بریتانیا خۆپیشاندانێكی هاوشێَوە بەڕێوەچوو كە ژمارەیەك لە لایەنگرانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان تێیدا بەشداربوون‌و خوازیاری ئازادكردنی هاوسەرۆكانی هەدەپە‌و ئەندامانی پەرلەمانی ئەو پارتە بوون.