پاشنیوەۆی رۆژی 10ی دێسامبر خۆپیشاندانێك بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ لەلایەن كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان‌و چەندین پارتی كوردستانی‌و ئێرانی لە شاری بێرن لە وڵاتی سویس سازكرا.

لەگردبوونەوەكەدا بە هەڵدانی چەندین دروشم دژی كۆماری ئیسلامی‌و داكۆكی لەمافەكانی مرۆڤ، هەروەها پەیامی چەند لایەنی سیاسی خوێندرایەوە.

پەیامی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەلایەن هاوڕێ كامەران محەمەدی خوێندرایەوە كە تێیدا رەخنە لە سانسۆری پلان بۆ داڕێژراوی بارودۆخی نەتەوە جیاجیاكانی ئێران كرد كە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ بێجگە لە چەند زیندانی، بە دەگمەن باسی ئەو ستەم نەتەوەییانە دەكرێت كە بەسەر كەمە نەتەوەكانی ئێراندا دەسەپێنرێت‌و زۆرجاریش ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لێ بێدەنگ دەبن.

لەكۆتایی خۆپیشاندانەكە بڕیارنامەیەك بەزمانەكانی كوردی‌و فارسی‌و ئاڵمانی لەسەر پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران خوێندرایەوە.