بەداخەوە رۆژی سێشەممە 23ی سەرماوەزی 1395، توبا خانمی غەفاریان دایكی هاوڕێ جوبرەییل رۆستەمی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

توبا خانم سەر بە بنەماڵەیەكی گەورەی ئا‌وایی هویە‌و یەكێك لە‌و ژنە زەحمەتكێشانە بوو كە سەرەڕای كارو ئەركی رۆژانە شان بەشانی هاوسەرەكە، لە پەروەردەكردن‌و بارهێنانی منداڵەكانی دەور‌و نەقشێكی كاریگەری هەبووە. لەهەمانكداتدا ساڵانێكی زۆر كە هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە لە ناوچەی ژاوەرۆ حوزوریان بوو، ماڵەكەی توبا خانم هەمیشە بەڕووی پێشمەرگەكانی كۆمەڵەدا كراوە بووە‌و خانەخوێ‌و دڵسۆزی پێشمەرگەكانی كۆمەڵە لەو ناوچەیە بووە.

بە بۆنەی ماڵئاواییكردن لە ژیانی توبا خانمی غەفاریان لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پرسەی‌و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی رۆستەمی‌و غەفاریان‌و هاوڕێ جوبرەییل رۆستەمی‌و هەموو كەسو كاریان دەكەین‌و هیواداریان دوا خەمی ژیانیان بێت.

كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان