رۆژی 21ی سەرماوەزی 1395 (11ی دێسامبری 2016) كۆنفرانسی پارتە سوسیالیستەكانی ئوروپا‌و ئەنجومەنی پارتە سوسیال دیموكراتەكانی جیهانی عەرەبی لەشاری سلێمانی دەستی پێكرد.

لە كۆنفرانسەكەدا كە ماوەی دوو رۆژی خایاند شاندێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان كە پێكهاتبوون لە هاوڕێیان: عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی‌و فەریبا محەمەدی ئەندامی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵە بەشداربوون.

كارنامەی كاری كۆنفرانسەكە بریتی بوو لە “ئاستەنگەكانی بەردەم یەكلاییكردنەوەی ململانێكان- پارێزگاری ئازادییەكان لە هەڕەشەی تیرۆر- پاراستنی پەنابەران و پتەوكردنی دیموكراتی” كە لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا لە شەش پانێل گفتوگۆی لەسەر كرا.

لەكۆنفرانسەكە  30  پارتی ئوروپایی و عه‌ره‌بی بەشداربوون كە لەلایەن یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری سلێمانی میوانداری كرابوون.

هەروەها چەندین كەسایەتی‌و دیپلۆمات لە ئاستی ئوروپا‌و وڵاتانی عەرەبی‌و كوردستان بەشداری كۆنفرانسەكە بوون.