رۆژی 4ی بەفرانبار لەشاری دۆرتمۆندی ئاڵمان، بە مەرگی ناوادەی كاك ناسر ئێراپور، گەلی كورد‌و بزوتنەوەی ئازادیبەخشی كوردستان رۆڵەیەكی بەتوانا‌و خەباتكاری خۆی لەدەستدا‌و، هاوسەر ‌و منداڵەكانیشی لە بوونی هاوڕێیەكی وەفادار‌و  باوكێكی دڵسۆز بێ بەشبوون.

كاك ناسر ئێرانپور، نوسەرێكی بەتوانا بوو كە لەم ساڵانەی دواییدا توانیبووی بە دەوڵەمەندكردنی زەرفیەتە فیكرییەكانی بۆ بەرگریكردن لە ستراتیژی ئازادیخوازی كوردستان خزمەت بە گەلەكەی بكات. ناسر ئێرانپور بۆ داكۆكی لە بزوتنەوەی كوردستان‌و گەیشتن بە بەرزترین مافە سیاسییەكانی، ببووە خاوەنی روانینێكی قوڵ، زمانێكی رەسا‌و ئەدەبیاتێكی دەوڵەمەند بە لۆژیك‌و ئیستدلال. ئەو بەباشی لە بۆچوونی شۆڤینیستیەكان‌و حاشاكردنیان لە مافی نەتەوەكان بۆ دیاریكردنی چارەنوسی خۆیان گەیشتبوو و دژی ئەو جۆرە بۆچووانە دەوستایەوە‌و دژایەتی دەكردن. كاك ناسر هەروەها شارەزای توانا‌و پوتانسیل‌و رێكارەكانی گەیشتن بە مافە نەتەوەییەكان بوو و هەوڵی بۆ چاكسازی ‌و فەرهەنگسازی لە هەندێك لە بۆچوونەكانی ناو بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی كوردستانیش دەدا.

ناسر ئێرانپور لە ماوەی تەمەنیدا گەنجینەیەكی بە نرخی بۆ گەلی كورد‌و خەباتەكەی بەجێهێشت.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشان كوردستان سەرەخۆشی لە هەموو خەڵكی كوردستان، هاوڕێیان‌و بنەماڵەكەی بەتایبەتی خاتوو شەهین شەریفزادە هاوسەری فیداكاری كاك ناسر‌و كچەكانی شەوڤین‌و رۆژین دەكات‌و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت.

ناو‌و یادی ناسر ئێرانپور هیچ كاتێك فەرامۆش ناكرێت.

سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
6ی بەفرانباری 1395 – 26ی دێسامبری 2016