رۆژی شەممە ٤ی مارس بیست و پێنجمین کۆنگرەی ئێنترناسیۆناڵی سوسیالیست که بە دروشمی سەرەکی “بۆ دونیایەک له سەر بنەمای یەکسانی” له شاری کارتەگێنا له وڵاتی کۆلمبیا له ئەمریکای جنوبی له رۆژی ۲ی مارسەوە به رێوە چبو، کۆتایی به کارەکانی هێنا.

له ماوەی کۆنگرەدا نۆێنەرانی حزب و رێکخراوەکانی بەشدار به لێکدانەوەی هەلومەرجی کۆمەڵایەتی و ئابوری جیهان و تاوتوکردنی وەزعی سیاسی دونیای ئەمرۆ بانگەوازی دونیایەکی باشتر و ئینسانی تریان کرد. کۆبونەوەی دەیان حزب و رێکخراو له زۆربەی وڵاتانی جیهان و هەوڵدان بۆ یەکریزی و یەک هەڵوێستی و به دروشمی ” بۆ دونیایەک له سەر بنەمای یەکسانی” وتار و قسەوباسی کۆنگرەی زۆر دەوڵەمەند کرد و بانگی بەرابەری خۆازی بۆ مرۆڤ بۆ هەمو جیهان، بەرزتر کردەوە.

لە بەرنامەی کاری کۆنگرەدا بەڕێزان خالید عەزیزی ئەندامی رەهبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان، ساڵح موسلیم لە پەیەدە، مەلا بەختیار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و عەزیز تالانی لە پارتی ئازاد کوردستان- سوریە وتاریان پێشکەش کرد و تۆانیان هەلومەرجی سیاسی کوردستان شی بکەنەوە و بەشداربۆانی کۆنگرەی لێ ئاگادار بکەن.

هەیئەتی نێردراوی حیزب و ڕێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی  کوردستان، لە وتار و دیدار و چاوپێکەوتنەکانیان دا هەوڵیان دا کە ئاگاداری زیاتر سەبارەت بە زەبر و زەنگی ڕژیمی ئیسلامی ئێران، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، بە تایبەت مافی تاکی کورد لە کوردستانی بەشی ئێران و هاوکات دەستدرێژی و دەست تێوەردانەکانی ئەو ڕژیمە لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دەورووبەر و پشتیوانی بەردەوامی لە تێرۆریستی نێودەوڵەتی بۆ ئامادەبووان بە باشی ڕوون بکەنەنەوە. هەر ئەو هەوڵ و تێکۆشانەش بووە هۆی ئەوەی کە خاڵێک بۆ مەحکووم کردنی ڕژیمی ئیسلامی ئێران، لە بڕیارنامەی کۆتایی کۆنگرە دا جێگیر بکرێ.

لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی دا سەبارەت بە ئێران هاتووە:

سۆسیالیست ئەنترناسیونالی نیگەرانی خۆی سەبارەت بە خراپی بارودۆخی مافی مرۆڤ و مافەکانی دێموکراتیك لە ئێران دەربری. هاوکات هەر چەشنە تەبعیز و هەڵاواردن دژی کورد محکوم دەکاو پشتیوانی خۆی بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد لە ئێران رادەگەیەنی.
حیزب و ڕێکخراوە کوردستانی بەشدار له ٢٥مین کۆنگرەی سوسیال ئینتێرناسیۆناڵ بریتی بوون لە:

لە رۆژهەڵاتی کوردستان:
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

لەباشووری کوردستان:
یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان

لە رۆژئاوای کوردستان:
پەیەدە
پارتی ئازادی کوردستان – سوریە.