پێشنیوەرۆی ئەمرۆ شەممە 21ی رەشەمە وەفدێكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) سەردانی مقەڕی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە سلێمانی كرد.

وەفدی میوان بریتی بوون لە بەڕێزان: د. حسێن ئامێدی بەرپرسی پەیوەندییەكانی كەجەكە لە باشوری كوردستان‌و مەروان ئامێدی ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی كەجەكە كە لەلایەن هاوڕێ عەتا ناسرسەقزی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی‌و بەرپرسی پەپوەندییەكانی كۆمەڵە لەسلێمانی پێشوازییان لێكرا.

لەكۆبوونەوەكەدا بە ئاماژە بە بارودۆخی ناوچەكە‌و كورستان، شەڕی ئەم دواییەی هێزەكانی یەبەشە‌و پێشمەرگەكانی رۆژئاوا لە ناوچەی شەنگال خرایە بەرباس‌و هەر دوو لا جەختیان لەسەر ئەوەكردەوە دەبێتە هەموو هەوڵەكان بخرێنەگەڕ ئەم شەڕە دوپات نەبێتەوە‌.

وەفدی كۆمەڵە بە ئاماژە بەوەی كە كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان هەر لەسەرەتاوە لەمبارەیەوە راگەیەنراوی بڵاوكردوەتەوە، جەختی لەسەر مەحكوم كردنی شەڕی ناوخۆیی كردەوە‌و بڕواشی بەوەیە كە لەو شەڕانەدا تەنیا كورد زەرەرمەند دەبێت‌و شەڕی ناوخۆیی لەبەرژەوەندی دوژمنانی كوردە.

پاش نزیكەی كاتژمێرێك كۆبوونەوەكە كۆتایی پێهات‌و وەفدی میوان بەڕێزەوە بەڕێكران.