رۆژی 24ی رەشەمە وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسلێمانی‌و هەڵەبجە – یان كرد.

وەفدی كۆمەڵە كە لەلایەن هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵەوە سەرپەرستی دەكرا لەلایەن وەفدی پارتی، بەڕێز شێخ ئەدهەم بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسلێمانی‌و هەڵەبجە پێشوازییان لێكرا.

لەكۆبوونەوەكەدا كە نزیكەی 2 كاتژمێری خایاند قسەو باسێكی چڕ‌و پڕ لەسەر بارودۆخی ناوچەكە‌و بەشە جیاجیاكانی كوردستان كرا‌و گرنگی‌و هەستیاریی دۆخەكە بۆ پرسی كورد لەناوچەكە خرایە بەرباس.

لەودیدارەدا هەردوو لا جەختیان لەسەر هاوئاهەنگی زیاتری لایەنە كوردییەكان لە هەموو پارچەكانی كوردستان كردەوە‌و بڕیاریشدرا لەم پێناوەدا گرنگیی‌و بەردەوامیی بە كۆبوونەوە‌و دیدارەكانی نێوان هەردوو لا بدرێت‌و پەیوەندییەكان چڕتر بكرێتەوە.