ئێوارەی دووشەممە 22ی جۆزەردان، كام فەرەیدون جەلالی برای هاوڕێ گیانبەختكردو ناسر جەلالی‌و برای كەسایەتی خۆشەویست‌و چالاكی مەدەنی ناوداری كورد كاك سۆهراب جەلالی ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

كاك فەرەیدون جەلالی برای پێشمەرگەی گیانبەختكردوی كۆمەڵە، هاوڕێ ناسر بوو كە لەشەڕێكدا لەگەڵ هێزەكانی رژیم بە برینداریی دەستگیر كرا‌و لەزیندان گوللەباران كرا. كاك فەرەیدون هەروەها برای كەسایەتی ناسراوی شاری سنە، كاك سۆهراب ناسراو بە (خاڵۆ سۆهراب) هەڵسوڕاوی مەدەنی‌و دڵسۆزری خەڵكی زەحەتكێش‌و خۆشەویستی خەڵكی شاری سنەیە.

بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە سەرەخۆشی لە سەرجەم بنەماڵەی جەلالی، بەتایبەت كاك سۆهراب، كاك فەرهاد‌و كاك ئەحسەن جەلالی‌و هەموو دۆستان‌و خزم‌و كەسوكاریان‌و خەڵكی قارەمانی شاری سنە دەكەین.