رۆژی پێنجشەممە 1ی پوشپەڕ وەفدێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد (كەنەكە) سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد.

وەفدی میوان كە لەلایەن بەڕێز كاك تاهیر كەماڵیزادەوە سەرپەرستی دەكرا لەلایەن وەفدی كۆمەڵە بە سەرپەرستی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵە پێشوازییان لێكرا.

لە دیدارەكەدا پاش قسەوباسێك لەسەر بارودۆخی ناوچەكە‌و دەرفەت‌و مەترسییەكان بەردەم كورد، وەفدی میوان بانگهێشتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد كە بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا لە ژێر ناوی “راوێژی یەكێتی نەتەوەیی” ساز بكرێت.

لەو كۆبوونەوەیەدا هەر دوولا بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ناوچەكە، جەختیان لەسەر هاوكاری‌و هاوئاهەنگی هەرچی زیاتر حیزب‌و لایەنە سیاسیەكان لە هەموو پارچەكانی كوردستان كردەوە.