بە داخێکی زۆرەوە دوێنێ هاوڕێ ڕەحمان نەجات کادری دێرینی کۆمەڵە و ئەندامی کومیتەی ناوەندیی حیزبی کمۆنیستی ئێران لە روداوێکی دڵتەزێن و بە هەڵکەوت دڵی لە لێدان کەوت.

هاوڕێ ڕەحمان چالاکوانی رێکخستنی نهێنی کۆمەڵە، سیمای ناسراو و خۆشەویستی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و دڵسۆزی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش بوو. کاک ڕەحمان لە هەموو تەمەنی لە ناو کۆمەڵەدا کەسایەتیەکی ورەبەخش، هێمن و روو خۆش و بە ئیرادە بوو کە بەو خیسلەتانەوە لای خەڵکی ناوچە و هاوڕێیانی ئازیز و جێگای ڕێز بوو. مەرگی ناوادەی ئازاری بە هەموان گەیاند، بەڵام بیرەوەریە شیرین و شؤڕشگێریەکانی بۆ هەمیشە لە ناو ریزەکانی کۆمەڵەدا دەمێنێتەوە.

ئێمە وێڕای دڵگرانیمان بە گیانبەختکردنی هاوڕێ ڕەحمان، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئارامی کوڕی، هاوسەر و هاوڕێکەی مینو خانم، هاوسەنگەرانی و هەموو ریزەکانی کۆمەڵە دەکەین. دڵنیاین تێکؤشەرانی خەباتی چەوساوەکانی کوردستان ئەو خەمەش دەکەنە هێز بۆ بەرز ڕاگرتنی ئامانج و ئاواتەکانی.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٥. ٧. ٢٠١٧ یان ٢٤ پوشپەڕی ١٣٩٦