بەداخەوە دڵە گەورەكەی خەدیجە خانمی بەهرامی، دایكی پێشمەرگەی ئازای كۆمەڵە، هاوڕێی گیانبەختكردو پەرویز شافێعی بۆ هەمیشە لە لێدان كەوت.

خەدیجەخانم، دایكێكی ئازا‌و بەجەرگ بوو كە بەردەوام ورەبەخشی رۆڵەكانی بووی‌و سەرەڕای هەموو گوشارەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنەماڵەكەی‌و هەڕەشە‌و زیندانیكردنی رۆڵەكانی هەرگیز تەسلیم نەبوو و هەمیشە خەمخۆر و پشت‌و پەنای رۆڵەكانی‌و هاوڕێكانی بوو.

بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شافێعی‌و بەهرامی بەتایبەتی هاوڕێ پەروین شافێعی،‌و كوڕەكانی خەدیجەخانم: كاك خوسرەو، كاك رەزا‌و كاك هادی‌و سەرجەم كەسوكار‌و خەڵكی خۆڕاگری شاری سەقز دەكەین.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
24ی پوشپەڕی 1396