هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، بەبۆنەی هەڵبژاردنی رێكخەری گشتیی نوێی‌و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێكی ئاراستەی بەڕێز عومەری سەید عەلی، رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان كرد.

دەقی پەیامەكە:

برای بەرێز و خۆشەویستم کاک عومەر سەید عەلی

وێرای سڵاوێکی گەرمی هاوخەباتی، لەلایەن خۆم و هاوڕێیانی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە پیرۆزبائیتان لێدەکەم. بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران، هەروەها لە رێگای جەنابتەوە پیرۆزبایی لە هەموو هاوڕێیانی خانەی راپەراندن و باقی بەرپرسان و سەرکردایەتی بزوتنەوەکەتان دەکەم.
دڵنیام لەو هەلومەرجەی ئێستای ناوچەکە و کوردستان دەوری گرنگی خۆتان بۆ دیمۆکراسی و دادپەرەوەری کۆمەڵایەتی و ئاشتەوایی دەگێڕن و ئێمەش لەو بوارانەدا ئاواتی سەرکەوتنمان هەیە بۆتان.

براتان – عومەر ئێلخانیزادە
سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
26/7/2017