بەدوای رووداوەكەی باڵەكایەتی كە بەهۆیەوە دوو برای خەڵكی ئەو دەڤەرە لە دەمەقالەیەكدا لەگەڵ پێشمەرگەكانی كۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بە گوللە كوژران، بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا ئەم وتووێژەی لەگەڵ هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ساز كرد.
دەقی وتووێژەكە:

رووداوی ناخۆش و نه‌خوازراو و کوشننده‌ی 25 ی ئه‌م مانگه‌ له‌ گونده‌ژووری سه‌ر به‌ فه‌رمانداری یان قه‌زاێ چۆمان هه‌ر که‌س به‌ جۆرێک ده‌یگێریته‌وه‌.

ئایا ده‌کرا به‌ شێوه‌یه‌کی شارستانیانه‌ چاره‌سه‌ر بکرابایه‌؟ کاتێک تفه‌نگه‌کان له‌ جیاتی دوژمن ئاراسته‌ی هاووڵاتیان ده‌کرێت، تاچه‌ند په‌یوه‌ندی به‌ ئاستی ووشیاری پێشمه‌رگه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌؟ ئایا هیچ گومانێک هه‌یه‌ له‌وه‌ی ده‌ستی ناوخۆ وه‌ یاخود ده‌ره‌کی له‌و کاره‌دا هه‌بێت؟ و….
عومه‌رئیلخانیزاده‌ سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ” چوار نه‌فه‌ر له‌ خه‌ڵکی گونده‌ژوور که‌ برا بوون ده‌چنه‌ لاێ پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شورشگیری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران بۆ بێزاری ده‌ربرین دژ به‌ دار بڕین که‌ له‌وێ ده‌بێته‌ ده‌مه‌ قاڵه‌یان، که‌ به‌داخه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شورشگیری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران نا به‌رپرسانه‌ ته‌قه‌یان لێ ده‌که‌ن و دووانیانده‌کوژرێن و دووانیشیان بریندار ده‌بن وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌‌ جۆرێک ئیحساساتی ده‌یانگرێ و هێڕش بکه‌نه‌ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گاێ هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی که‌ له‌وێ بوون، ئێمه‌، حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، حیزبی دیۆکراتی کوردستانی ئێران، ئیتر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ پێیمان ده‌کرا ئه‌وه‌ بوو له‌و بنکه‌ و باره‌گانه‌ بکشێنه‌وه‌ “.

کاک عومه‌ر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ” ئه‌وه‌ کارێکی زۆر نه‌شیاو و نابه‌رپرسانه‌ بوه‌ وه‌ ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان کردووه‌ زیانێکی زۆر گه‌وره‌یان گه‌یاند وه‌ هه‌ڵس و که‌وتیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵس و که‌وتی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ نایه‌ته‌وه‌، پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک، هه‌م په‌یوه‌ندی خۆش بوه‌ وه‌ هه‌م هه‌ر کێشه‌یه‌کی بۆبێت به‌ دایالۆگ و لێبورده‌ییه‌وه‌ چاره‌سه‌رمان کردووه، من لام وایه‌ ئه‌اونه‌ داب و نه‌ریت و خو و ئه‌خلاق و کرده‌وه‌ و بیرکردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ دوور بوون، بۆیه‌ رووداوێکی وه‌هایان خوڵقاندووه‌ که‌ دڵته‌زێنه‌ “.

کاک عومه‌ر ده‌شڵێت ” ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ ده‌یبینین به‌ دووای ئه‌و رووداوه‌دا ‌به‌ بروای من ده‌ستی نا به‌رپرس‌، میدیای نا به‌رپرس هه‌وڵی دا نه‌وت به‌ ئاگراکه‌دا بکا له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ئاو به‌ ئاگره‌که‌دا بکات وه‌ به‌رخوردیان زۆر نا درووست بوو وه‌ بوه‌ هۆێ زۆرتر هاندانی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که‌ و کاریگه‌ریشی بوو وه‌ تا راده‌یک کاریگه‌ری نیگه‌تیڤانه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی باشور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان “.