پێشنیوەرۆی پێنجشەممە 12ی ئۆكتۆبر وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی بارەگای یەكێتی دیموكراتی كوردستانی كرد.
وەفدی كۆمەڵە كە لەلایەن هاوڕێ رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانەوە سەرپەرستی دەكرا، لەلایەن بەڕێز عوسمان جەعفەری، سكرتێری گشتیی یەكێتی دیموكراتی كوردستان‌و وەفدی هاوڕێی بەگەرمی پێشوازییان لێكرا.

لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوو لا قسەوباسێكی چڕ‌و پڕیان لەسەر بارودۆخی ناوچەكە‌و كوردستان‌و ئێران كرد‌و سەبارەت بە هاوكاری‌و پەیوەندیی زیاتری حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان چەندین روانگەی‌و بۆچونیان خستەڕوو و هەر دوو لا جەختیان لەسەر هاوكاری‌و پەیوەندیی زیاتری حیزبەكانی رۆژهەڵات كردەوە.