لە وڵاتی دانمارک دوو رێوڕەسمی جیا جیا بە بۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی بەڕێوە چوو و ھەر دوو رێوڕەسمەکەدا ھاوڕێیانی کۆمیتەی دانمارکی کۆمەڵە بەشدارییان کرد.

رۆژی شەممە ١٤ی مانگی ئۆکتۆبر لە شاری کۆپێنھاگ پایتەختی دانمارک رێوڕاسمێک بە بۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵبانی بەڕێوە چوو و تێیدا ژمارەیەک لە ھاوڕێیانی کۆمەڵە لەو وڵاتە بەشدارییان کرد.

ھەروەھا ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی مانگی ئۆکتۆبر رێوڕەسمێکی دیکە بۆ یادی مام جەلال لە شاری ئاغووس بەڕێوە چوو و تێیدا ھاوڕێیانمان بە دانانی چەپکە گوڵی رێز بۆ یادی ئەو رابەرە ناودارەی کوردستانی باشوور، بەشدارییان کرد.

هەر بەم بۆنەوە رۆژی شەممە لە شاری لەندەنی پایتەختی ئینگلیس رێورەسمێک بۆ رێز گرتن لە مام جەلال بەڕێوەچوو و ژمارەیەک لە هاوڕێیانی کۆمەڵە بەشدارییان تێدا کرد.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە، رۆژی ٦ی ئەم مانگە مام جەلال تاڵبانی سکرتێری یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بە ھۆی نەخۆشیەوە لە وڵاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد.