به پێی هه‌واڵێک که له ئاوایی ته‌نگیسه‌ر سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌ۆه‌ی سنه‌ به ده‌ستمان گه‌یشتوه‌ هاوری ‌فه‌تحوڵای محەمەدپۆر خەلکی ئاوایی تەنگیسەر روژی هه‌ینی 12ی گوڵان لە شاری سنە مال ئاوایی لە ژیان کرد.

هاورێ فه‌تحوڵا سالی 1347ی هەتاوی لە ئاوایی تەنگیسەر چاوی بە ژیان هەلێنا هەر لەو ئاوایەدا ژیا و تا سالی 1360 هەتاوی بۆ بە پێشمەرگەی کۆمەڵەو لە هاوینی 1361 بۆ بە به‌رپرسی دەستەیه‌ک له پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه لە ناوچەی ژاوەرو. ماویکیش لە ناوچه‌کانی ساراڵ و دیواندەرە چالاکی نواند. پاش ماوه‌یه‌ک پێشمه‌رگایه‌تی گه‌رایه‌وه‌ بەلام پێوه‌ندی خۆیی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه راگرت. سالی 1368 پیوەندی بە کۆمەلەوە گرتەوه‌ و لە سالی 1380 سەردانی ناوه‌ندی سه‌رکردایه‌تی کۆمەلە و به‌شی نهێنی کرد. سالی 1383 بۆ بە ئەندامی کۆمەلە و له ناو هاورییان و ته‌شکیلاتی نهێنی بە هیمنی تەنگیسەر دەناسرا.

ئێمه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆمان پێشکه‌ش به دایکی هاورێ هێمن مه‌لێعه‌ خانمی به‌رێز و سه‌رجه‌م که‌س و کاری و هه‌مو هاورێیانی کۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه‌ ده‌که‌ین.

زاگروس _ ته‌شکیلاتی نهێنی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کۆمه‌ڵه

13ی گۆڵانی 1392 / 3ی مه‌ی 2014