خۆپێشاندانێک لە لایەن کوردانی دانیشتووی وڵاتی دانمارک بە بەشداریی کۆمەڵە بەڕێوەچوو.

رۆژی شەممە ٢١ی مانگی ئۆکتۆبر خۆپیشاندانێک لە لایەن کوردانی دانیشتووی وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو و تێیدا بە سەدان کەس لە خەڵکی ھەر چوار پارچەی کوردستان بەشدار بوون.

ئەم کۆبوونەوەیە کە لە لایەن ھێزە کوردستانیەکانەوە رێک خرابوو و ژمارەیەکی بەرچاو لە ھاوڕێیانی کۆمەڵەش تێیدا بەشدار بوون، بە رێپێوان و وتنەوەی دروشم بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی باشووری کوردستان و دەستێوەردانی ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە، تا بەردەم باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە ماوەی چەند کاتژمێرێک درێژەی کێشا.