ئەمرۆ دووشەممە 15ی خەزەڵوەر، هاوڕێ رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵە بەسەردانێك گەیشتە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران‌و رەنجدەرانی كوردستان‌و لەلایەن بەڕێز باپیر كامەلا، سكرتێری پارتەكە پێشوازی لێكرا.
لەدیدارەكەدا قسەوباسێك لەسەر رەوشی سیاسی ناوچەكە‌و كوردستان‌و بزوتنەوەی سیاسی لە بەشەكانی كوردستان بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی كوردستان كرا.

هەردوو لا هاوڕا بوون لەسەر هاوئاهەنگی‌و پێكەوە كاركردنی لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان‌و پێداگریشیان لەسەر پەیوەندییەكانی دوولایەن كردەوە.