بەداخەوە نۆشابە خانمی رەجەبی، دایكی هاوڕێی گیانبەختكردو رەسوڵ حامیدی، بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاری سەقز ماڵئاوایی لەژیان كرد.

نۆشابەخانم دایكی هاوڕێ رەسوڵی حامیدی‌و پوری هاوڕێ سەلاح رەجەبی بوو كە هەر دوو هاوڕێ كادر‌و پێشمەرگەی كۆمەڵە بوون‌و بەدەستی هێزەكانی رژیم لەشاری سەقز تیرباران كران.

نۆشابەخانم كە سەر بە دوو بنەماڵەی ناسراو‌و بەناوبانگی سەقزە، وەک ھەر دایکە پێشمەرگەیەک زۆری سەختی لە ژیاندا کێشا و ساڵانێک ھەڵوەدای شاخ و کێو و بەر دەرکی زیندان بو و دواتریش ھەولی زۆریدا کە گۆڕی ئازیزانی لە دەست چووی بدۆزیتەوە.
خەمی لە دەستدانی دوو ئازیزی و کچی جوانە مەرگیشی فەرانەک خانم تا ئاخرین کاتەکانی ژیانی و ماڵئاوایی دایمی، لە گەڵی بو و لە گەڵی ژیا و ئاە و حەسرەتی ئەو خەمە قورسانە ھەر لە دڵیدا بو.

بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە سەرە خۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی حامیدی و ڕەجەبی و ھەمو ھاوڕئیانی کاک ڕەسول و کاک سەلاح و بە تایبەت لە کچەکانی و کوڕەکانی: کاک سدیق و کاک مستەفا و فەزیلەت خانم و کاک ڕئووف و فەریبا خانم و فەرەح خانم و فروزان خانم دەكەین‌و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین‌و هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.