بە مەبەستی پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی شارەكانی ئێران، چەندین رێپێوان‌و ئاكسیۆن لەچەندین وڵات بەرێوەچوو ‌و تێیدا ئەندامان‌و لایەنگرانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان چالاكانە بەشدارییان تێدا كرد.

هاوڕێیانی كۆمیتەی یۆتۆبۆری سوئێد بەشدارییان لە خۆپیشاندانێك كرد کە لە ناوەندی شاری یۆتۆبوری بەڕێوە چوو . لەم ئاکسیۆنەکەدا کە چەن حیزب و ڕێکخراوەی سوئیدیش بەشداریان کردبوو ، بیانیەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لایەن هاوڕێ بهنام فتحی بەرپرسی ڕاگەیاندنەکانی کۆمەڵە لە شاری یۆتۆبوری خوێندرایەوە.

هەر لەم پەیوەندەدا چەندین خۆپیشاندان‌و ئاكسیۆنی دیكە لە ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژ، ئاڵمان، لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، یونان‌و چەندین وڵاتی دیكە بەڕێوەچوو كە هاوڕێیانی كۆمەڵە بە هەڵگرتنی ئاڵای كۆمەڵە تێیدا بەشدارییان كرد.