ڕێکەوتی ٢٨ی ژانویەی ٢٠١٨ کۆمیتەی هاوکاری هیزە سیاسیە کوردو کوردستانیەکان لە شاری یۆتۆبۆری کە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیش ئەندامی ئەم ڕێکخستنەیە، بانگهێشتی خەڵک و هەموو لایەنەکانیان کرد بۆ بەڕێوەبردنی ئاکسیۆنێک بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیامی هێزە سیاسیەکان لە لایەن هاوڕی بهنام فتحی بۆ بەشداربووانی ئاکسیۆنەکە خوێندرایەوە و بەشداربووان پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی خەلکی خۆڕاگری عەفرین دەربڕی.

 

هەر لەم پەیوەندەدا رۆژی ٣ی فێوریە کومیتەی ئاڵمان لە شارەکانی هانوفر و فرانکفۆرت بۆ پشتیوانی لە خەڵکی قارەمانی عەفرین بەشدارییان لە رێپێوان و خۆپیشاندان کرد.