بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان رۆژی کۆمەڵە بڕیارە کۆمیتەی دانمارک رۆژی ١٧ی مانگی فێڤریە سمینارێکی سیاسی لەو وڵاتە بەڕێوە ببات.

سمینارەکە لە سێ پانێل پێکدیت کە هەر یەک لە بەڕێزان دکتۆر گوڵموراد مورادی بابەتێک لەسەر یەکگرتووی خەڵکی کوردستان لە کاتی بوومەلەرزەکە و دژ بە کەمتەرخەمی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە لێقەوماوانی ئەو رووداوە، مێهرداد دەرویش پور بابەتێک لە ژێر ناوی “ئایا شۆڕشێکی دیکە لە ئێران بەڕێوەیە؟”.. هەڵوەستەیەک لەسەر بەستێن و پێشهاتەکانی ئاخێزەکەی بەفرانبار پێشکەش دەکەن.

هەروەها هاوڕێ عومەر ئێلخانی زادە، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە لە پانێلێکدا بابەتێکی دەبێت لەسەر خەباتی کۆمەڵە و بزوتنەوەی چەپ لە کوردستان.