کۆنفرانسی ساڵانی ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو.

رۆژی یەکشەممە ١٨ی مانگی فێوریەی ٢٠١٨ی زایینی لە وڵاتی دانمارک کۆنفرانسی ساڵانەی ئەندامانی کۆمەڵە بەڕێوە چوو.

ئەم کۆنفرانسە کە یەک رۆژ پاش سمیناری کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان رۆژی کۆمەڵە بەڕێوە چوو، بە سروودی بانگەواز دەستی پێکرد و پاشان بە یەک خولەک بێدەنگی بۆ یادی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە درێژەی کێشا و پاشان راپۆرتێکی تەشکیلاتی و راپۆرتێکی ماڵی پێشکەشی ئامادەبووان کرا و بۆچوونی ھاوڕێیان لەمبارەوە وەرگیرا.

بەشی کۆتایی کۆنفرانسەکەش تەرخان کرا بە ھەڵبژاردنی کۆمیتەیەکی تازە بۆ تێپەڕاندنی ئەرک و کارە تەشکیلاتیەکانی ساڵی داھاتوو.