رۆژی چوارشەممە 14ی مارس شاندێكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)، لەسلێمانی سەردانی مقەڕی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد.
وەفدی میوان بریتی بوون لە بەڕێزان: ئامەد شاهۆ، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پژاك، مەزلووم هەفت تەن، بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆدار‌و خاتوو جوانا ئەندامی كۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی کوردستان (کەژار) كە لەلایەن هاوڕێیان عەتا ناسرسەقزی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەسلێمانی، پێشوازییان لێكرا.

لەدیدارەكەدا سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەكە‌و كوردستان بە تایبەتی گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی كوردستان‌و شەڕ لە كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان قسەوباس كرا‌و هەر دوولا جەختیان لەسەر هەستاربوونی بارودۆخەكە بۆ كورد كردەوە‌و پێیانوابوو یەكڕیزی تەبایی نێوان هێزە كوردییەكان لەم بارودۆخەدا پێویستە.

لەكۆبوونەوەكەدا هەروەها قسە لەسەر هاوكاری زیاتری نێوان حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كرایەوە‌و تاكید لەسەر بەردەوامی دیدار‌و پەیوەندییەكانی نێوان كۆمەڵە‌و پژاك كرایەوە.