پێشنیوەرۆی سێشەممە 1ی مەی 2018، وەفدێكی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) سەردانی مقەڕی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەسلێمانی كرد.
وەفدی میوان بریتی بوون لە بەڕێزان: سلێمان عەرەب نوێنەر پەیەدە لە باشوری كوردستان، خاتوو جیهان خەلیل نوێنەر ژنانی رۆژئاوا لەباشوری كوردستان‌و عەدنان فەرمان ئەندامی كۆمیتەی دیپلۆماسی لەسلێمانی، لەلایەن هاوڕێیان: عەتا ناسرسەقزی بەرپرسی پەیوەندییەكانی سلێمانی‌و محەمەد حەكیمی جێگری پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پێشوازییان لێكرا.
لەدیدارەكەدا پاش بەخێرهاتنی میوان‌و دەستبەكاربوونی بەڕێز سلێمان عەرەب وەك نوێنەری نوێی پەیەدە لەباشوری كوردستان، قسەوباسێك لەسەر بارودۆخی ناوچەكە بەتایبەتی رۆژهەڵات‌و رۆژئاوای كوردستان كرا.

لەو كۆبوونەوەیەدا باس لەوەكرا كە دوژمنانی كورد لە هەموو بەشەكان كە سەرەكیترینیان كۆماری ئیسلامی‌و رژیمی توركیایە بەهاوكاری هێزە كۆنەپەرستەكانی ناوچەكە هەوڵ دەدەن شكست بە ئەزمون‌و بزوتنەوەی رەوای گەلی كورد لەناوچەكە بێنن‌و، لەبەرامبەر ئەم گەلەكۆمەكێیەدا هەردوو لا جەختیان لەسەر هاوكاری‌و هاوئاهەنگی زیاتر نێوان حیزبەكوردستانییەكان كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا هەردوو وەفدی كۆمەڵە‌و پەیەدە جەختیان لەسەر هاوكاری زیاتر نێوان هەر دوو كردەوە.