رۆژی 23ی جۆزەردان – 13/6/2018، وەفدێكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران سەردانی بارەگای ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد.
وەفدی میوان بە سەرپەرستی بەڕێز حەسەن شەرەفی، جێگری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەلایەن وەفدێكی كۆمەڵە بە سەرپەرستی هاوڕێ عومەری ئێلخانی زادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پێشوازییان لێكرا.

لەدیدارەدا قسەوباسێكی چڕ‌و پڕ لەسەر بارودۆخی ناوچەكە‌و ئێران‌و كوردستان هاتەئارا‌و هەردوو لا دید‌و روانگەی خۆیان لەسەر رووداوەكان خستەڕوو.

وەفدی هەردوو لا پێیان وابوو لەم ساتەوەختەدا یەكگرتوویی هێزە كوردییەكان لەهەموو كاتێك پێویست‌و زەروری ترە ‌و جەختیان لەسەر گرنگی پێدانی زیاتر بە ئەركە سەرەكییەكانی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران كردەوە.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا هەر دوو جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندییەكانی هەر دوولا كردەوە.