بەداخەوە ئاگاداركراوینەوە كە رۆژی سێشەممە 6ی جۆزەردان لاوێكی تێكۆشەر لەشاری سەقز بەناوی ئاسۆ عەلیزادە بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە.كاك ئاسۆ لەدایكبووی 1368ی هەتاوی شاری سەقزە‌و یەكێك لە هەڵسوڕاوانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەو شارە بووە.
ئاسۆ عەلیزادە رۆژی سێشەممە 6ی جۆزەردان لە رووداوێكی هاتوچۆ لە جادەسەقز – دیواندەرە گیانی ئازیزی لەدەستدا.
ئێمە وەك تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە پرسە‌و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە‌و كەسوكار‌و هاوڕێكانی كاك ئاسۆ دەكەین‌و هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.
یادی ئازیزی بەرز‌و بەڕێز بێت
تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
“زاگرۆس”