ئەمرۆ سێشەممە 16ی رێبەندانی 1397 (5/2/2019) وەفدێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسلێمانی ‌و هەڵەبجە سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی كرد.

وەفدی میوان كە لەلایەن بەڕێز عارف تەیفو، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركرایەتی پارتی لە سلێمانی‌و هەڵەبجە سەرپەرستی دەكرا، لەلایەن وەفدی كۆمەڵە بە سەرپەرستی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە پێشوازییان لێكرا.
لەدیدارەكەدا قسەوباسێكی چڕ‌وپڕ لەسەر گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە‌و بارودۆخی كوردستان كرا‌و ئەگەری گۆرانكارییەكانی داهاتوو لە گۆشەنیگای جیاوازە لێكدرایەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا هەردوو وەفدی كۆمەڵە‌و پارتی جەختیان پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەر دوو لا كردەوە.