بە بۆنەی رۆژی هەشتی مارس، رۆژی جیهانیی ژن، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان- كومیتەی سویس سمینارێكی سیاسی ساز دەكات.

لەسمینارەكەدا كە رۆژی 9/3/2019 بەڕێوەدەچێت، تێیدا هاوڕێ فەریبا محەمەدی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان قسەوباسێك سەبارەت بە 8ی مارس پێشكەش دەكات.

لەبەشێكی دیكەدا خاتونی هونەرمەند نازی عەزیزی بە هونەر جوانەكەی خۆی بەشداری سمینارەكە دەبێت.