بڕیارە رۆژی یەکشەممە ٢٤/٣/٢٠١٩ بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە رێوەڕەسمێک لە وڵاتی یونان بە سەرپەرستی کومیتەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کومیتەی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یونان بەڕێوە بچێت.

دەقی ئاگادارییەکە:

ئاگاداری

شاخ و دەشت و شارو گوندم تاوی سەندووە

گۆڕی مەرگی دوژمنانم لێ هەڵکەندووە،

کوردستانیانی خۆشەویستی یۆنان بەگشتی و ئەسینا بەتایبەتی ئاگادار دەکەینەوە، رۆژی یەکشەممە ٢٤/٣/٢٠١٩  بەسەرپەرەشتی کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە یۆنان، بەدروشمی “یەکڕیزیی و تەبایی زامنی سەرکەوتنەکانمانە”   ئاهەنگی جەماوەریی فراوان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی کوردییەوە، لە ئایگیا ماریناو بەبەشداریی ئەندامانی تیپی مۆسیقای کوردستان لەیۆنان و هونەرمەندی لاو رێبەر دڵشاد سازدەکەین..

هاتن بۆ هەمووانە،

دواتر لەرێنمایی و زانیاریی زیاتر ئاگادارتان ئەکەین